ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان:
پەرلەمانی کوردستان بەم دەستەی سەرۆکایەتیی ئێستاوە دەست بە کارەکانی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان وتوویەتی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان کە ڕۆژی ڕابردوو هەڵبژێردران دەست بە کارەکانی پەرلەمان دەکەن.
کوردپرێس:
تارق جەوهەر ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەمە 19ی شوباتی 2019 لەو باریەوە بە ماڵپەڕی "موازین نیوز"ی ڕاگەیاند پەرلەمانی کوردستان بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی ئێستاوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی خۆی و بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە ململانێ سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان بداتەوە ئەرکی چاودێریی خۆی ڕادەپەڕێنێت.
جەوهەر زیادی کرد: هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان و پاشانیش دیکەی لیژنەکان بە گوێرەی ڕێککەوتنی سیاسی کۆمەڵێک هەنگاوی دیکەن کە پەرلەمان دەیانبڕێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران