ئه‌ردۆغان: به هه‌ر نرخێک بێت ڕێڕه‌وی تیرۆری باکووری سووریا تێكده‌شكێنین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا باسی له بابه‌تی باکووری سووریا کرد و گوتی: "ده‌زانین کاتێک که ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و مه‌نبه‌جمان له تیرۆریستان پاک کرده‌وه میلیۆنان هاووڵاتیی سووری له ئاسایشی ته‌واودا بۆ وڵاتی خۆیان گه‌ڕانه‌وه. به هیچ له‌ونێک چاوپۆشی له پێكهاته‌ی تیرۆر ناكه‌ین له نزیک سنووره‌كانی توركیا و ڕازی نابین. به هه‌ر نرخێک بێت ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ی تیرۆره تێكده‌شكێنین".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له ئاراسته‌کردنی هه‌ندێک بابه‌ت له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 له ڕۆژانی ڕابردوودا گرت و ڕاشی‌گه‌یاند: ژماره‌یێک ده‌ڵێن واز له کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 بهێنن. بۆچی ده‌بێ واز بێنین؟ ئێوه هیچ کارێکتان ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌وه مافی ئێمه‌یه که له سیسته‌مه جۆراوجۆره‌کان که‌ڵک وه‌ربگرین. به هیچ جۆرێک ڕه‌خنه‌گرتن له تورکیا به بیانووی ئاراسته‌کردنی ئه‌م بابه‌ته یاسایی نییه. وه‌ک چۆن به‌ڵێن دراوه چاوه‌ڕوانین ساتێک زووتر مه‌نبه‌ج له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پاک بکرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌جێبھێڵدرێت. ئێمه خه‌سار له‌و پێکهاته تیرۆره ده‌ده‌ین، ئه‌مڕۆ نه‌بێت سبه‌ی، سبه‌ییش نه‌بێت دوو سبه‌ی. ھه‌ر له‌م نزیکانه‌دا به دڵنیایییه‌وه گورزێکی قورس له‌و پێکھاته تیرۆره ده‌وه‌شێنین. بابه‌ته‌که بابه‌تی مانه‌وه‌ی تورکیایه. ئه‌وانه‌ی له ھه‌زاران کیلۆمه‌تره‌وه ھاتوون بۆ ئاسایشی خۆیان ئۆپه‌راسیۆن ده‌که‌ن و مافی ئه‌وه ده‌ده‌ن به خۆیان. من 911 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شم ھه‌یه. ده‌بێ نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی ئێمه درک بکه‌ن. به هیچ له‌ونێک دووره‌په‌رێزی ناکه‌م له ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێک که پێویسته. ته‌نیا داوای ئێمه پشتیوانی له تورکیایه له‌م شه‌ڕه و ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رکه‌وتوو ده‌بن که تورکیایان له پاڵ خۆیاندا هه‌یه نه‌ک ڕووبه‌ڕوویان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران