خبر 2019-02-19 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی نوێی پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ دەستنیشان دەکرێت

بەشی تورکیا- بیناڵی یێڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور لە هەڵبژادرنی شارەوانییەکاندا ئەمڕۆ بەشێوی فەرمی کشانەوەی خۆی بە پەرلەمان ڕاگەیاند و بڕیارە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ دەستنیشان بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیناڵی یێڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور لە هەڵبژادرنی شارەوانییەکاندا لە ئاخرین ڕۆژی مۆڵەتی یاسایی بۆ خۆتۆمار کردن لە هەڵبژادرنی 31ی ئادار، سەرەتا لە پەرلەمان ئامادە بوو و کشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕاگەیاند و پاش ئەوە کاندید بوونی خۆی لە هەڵبژادرنی شارەوانییەکانی 2019 تورکیا ڕاگەیاند.

یێڵدرم لە وتەکانیدا پێش کشانەوەی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان وتی: دواهەمین سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە سیستەمی پارلەمانیدا بووم و لە سیستەمی سەرۆک کۆماریشدا یەکەم سەرۆک پەرلەمان، هەروا کە دەبینن لە نێوان یەکەمین و ئاخرینەکاندا هاتووچۆ دەکەم.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 9 بەکاتی تورکیا پەرلەمان بۆ دەستنیشان کردنی سەرۆکی نوێ کۆ ببێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.