خبر 2019-02-17 16:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: یەکێتی بە مەرج بەشداریی حکوومەتی نوێی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکدا وتوویەتی یەکێتی بە بێ پەسەندکردنی کاری هاوبەشی یەکێتی و پارتی بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخی کەرکووک بەشداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناکات.

کوردپرێس:

وەستا ڕەسووڵ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە وتوویەتی یەکێتی ناوچە جێناکۆکەکان زۆر بە هەند وەردەگرێت و پارێزگاری کەرکووکیش دەبێت کوردێکی ئەندامی یەکێتی بێت.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بێ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک، بەشداریی حکوومەتی نوێی هەرێم ناکات.

وەستا ڕەسووڵ جەختیشی کردەوە یەکێتی و پارتی نزیک بوونەتەوە لە ڕێککەوتن لە سەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.