ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەبێت لەسەر داوای بەغدا و بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان بێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل و شاندی یاوه‌ری كۆ بووەته‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت بە ڕه‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه و جه‌نگی دژ به تیرۆر له عێراق و سووریا و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به رێكخراوی داعش و ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری گفتوگۆ كراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی گرنگیی به‌ره‌وپێش بردنی هاریكاری ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌شداری ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له پڕچه‌ک كردن و پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌کانی عێراق كردۆته‌وه.
هاوكات، سه‌رۆک كۆماری عێراق هاریكاری و پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێویست زانى له پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ک و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌هۆی جه‌نگی دژ به‌تیرۆر زیانیان لێكه‌وتووه، و رۆڵی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشاندنی تیرۆریستانی داعشدا به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانی كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دووپات كرده‌وه له مه‌شق و پڕچه‌ک كردن و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سه‌ربازییان.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كه جه‌خت له سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كه‌نه‌وه و بوونی هه‌ر هێزێكیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له جه‌نگی دژ به تیرۆر، به ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق بووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی له سه‌ری رێككه‌وتوون.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران