وتەبێژی ئاکپارتی:
لەسەر پرسی ئاسایشی تورکیا لە باکووری سووریا هیچ گفتوگۆیێک ناکەین
بەشی تورکیا- عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشە ئاماژەی دا بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە باکووری سووریا و ناڕاستوەخۆ دۆناڵد ترەمپی کردە بەردەنگ و وتی: لەسەر پرسی ئاسایشی تورکیا لە باکووری سووریا هیچ گفتوگۆیێک ناکەین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لە وتەکانی تریدا لە بارەی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: "تائێستا رووبەڕووی ھاریکاری پێویست نەبووینەتەوە وەک ئەوەی داوامان کردووە".
ھەروھا گوتەبێژی ئاک پارتی، چەلیک لەبارەی پێشنیاری ناوچەی ئارام لە سووریا گوتی: "ئەستەمە بڵێین کە ئەو کۆبوونەوە ئەرێنیانەی لەگەڵ ترەمپ ئەنجام دەدرێت، گەیشتووەتە ئاستی خواروو".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک گوتیشی: "پێویستە فەڕەنسا لەگەڵ مێژوو بەرەوڕووبێتەوە. بەتایبەتی لە رووی یاساییەوە پێویستە بەرەوڕووی ئەو تاوان و پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ ببێتەوە کە لە کامیرۆنەوە تا جەزائیر دەسەڵاتی فەڕەنسا تێوەیگلاون".
سەرچاوە: هابر 7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران