وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیركردنی 7 داعش ڕادهگهییێنێت
به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیركردنی 7 تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یێنێت كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتڵاعات بڵاوی كرده‌وه که وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی هێز و توانایه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنان و تێرۆریستان ده‌بێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر 7 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوووه كه په‌یوه‌ندییان به گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌بوووه و پیلانی جێبه‌جێكردنی چه‌ند كرده‌وه‌یێكی تیرۆریستییان داڕشتوووه به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن ده‌ستگیر كراون.
ناوبراو سه‌باره‌ت به شوێنی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان و ئه‌و شوێنه‌ی كه ویستوویانه بیكه‌نه ئامانج هیچ ڕوونكردنهوهیێكی نه‌دا.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران