گه‌وره‌ترین شانه‌ى تیرۆریستی له ڕۆمادی ده‌ستگیر کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگاى هه‌واڵگریى عێراق ده‌ستگیرکردنى 186 که‌س له ڕۆمادى ڕاده‌گه‌یێنێت و وه‌ک گه‌وره‌ترین شانه‌ى تیرۆریستى ناوى ده‌بات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019 فازل ئه‌بوو ڕه‌غیف شاره‌زاى بوارى ئاسایش و نزیک له ده‌زگاى هه‌واڵگریی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگریى سه‌ربازى و شانه‌ى هه‌ڵۆکانى سه‌ر به‌و ده‌زگایه توانیویانه له چه‌ند هه‌فته‌یێکدا شانهیێکى تیرۆریستى پووچه‌ڵ بکاته‌وه و ده‌ستگیریان بکات که کاریان به‌ئامانج گرتنى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى و بڵاوکردنه‌وه‌ى تۆقاندن بوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه که ئه‌و شانه‌یه به‌رپرس بوون له کوشتارگه‌ى هۆزى ئهلبوونهمر له پارێزگاى ئه‌نبار له ساڵى 2014 که زیاتر له 70 هاووڵاتى مه‌ده‌نییان کوشت.
فازل ئه‌بوو ڕه‌غیف گوتیشی: ده‌ستگیرکراوه‌کان 186 که‌سن و گه‌وره‌ترین شانه‌ى تیرۆریستین که ده‌ستگیر کراون.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران