هێلیكۆپته‌رێكی توركیا که‌وته‌خواره‌وه/ چوار سه‌رباز كوژران
به‌شی تورکیا- له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكپۆتهرێكی سه‌ربازیی توركیا له ئه‌سته‌نبۆڵ، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019 هێلیکۆپته‌رێکی سه‌ربازیی تورکیا له كاتی نیشتنه‌وه‌ی ناچاریدا له ناوچه‌ی چه‌كمه‌كۆی ئه‌سته‌نبۆڵ تێكشكا كه ده‌كه‌وێته به‌شی ئاسیای شاره‌كه‌وه.
عه‌لی یه‌رلیكایا پارێزگای ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاند که له ڕووداوه‌که‌دا چوار سه‌ربازی تیمی هێلیكۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هیلێکۆپتهرهکهی به هۆکاری ته‌کنیکی ڕاگه‌یاند.
شایانی باسه؛ هه‌رچه‌نده هێلیكۆپته‌ره‌كه له ناوچه‌یێكی نیشته‌جێبووندا كه‌وتوووه‌ته خواره‌وه به‌ڵام زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه كه ڕووداوه‌كه قوربانی مه‌ده‌نی لێكهوتوووهتهوه یان نا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران