ئه‌مریکا ژماره‌ى سه‌ربازه کوژراو برینداره‌کانى له عێراق بڵاو ده‌کاته‌وه
بەشی جیهان- وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریکا، پێنتاگۆن ژماره‌ى سه‌ربازه کوژرا و برینداره‌کانى له عێراق و سووریا تا ئێستا ئاشکرا ده‌کات.
کوردپرێس: به‌پێى ئامارێکى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریکا له‌مانگى مارسى 2003ه‌وه تا کۆتایى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ چوار هه‌زار و 384 سه‌ربازى ئه‌مریکى له عێراق کوژراون و 32 هه‌زار و 180 سه‌ربازى تریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له سووریا ته‌نیا شه‌ش سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌کاتى ئه‌نجام دانى ئۆپراسیۆن کوژران و 28 دیکه‌ش بریندار بوون.
هاوکات به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌یێکى زانکۆى جۆنز هۆپکنزى ئه‌مریکى له‌پاش ساڵى 2003ه‌وه 654 هه‌زار عێراقى کوژراون و 600 هه‌زاریان له ئه‌نجامى کارى توندوتیژییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران