مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریکا له عێراق و سووریا كۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 6-2-2019 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریک ڕۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریکا له عێراق و سووریا و شاندی یاوه‌ری كرد و له‌و دیداره‌دا دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات له سووریا ئاماژه‌ی به‌وه دا که به پێویست ده‌زانرێت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی سووریا بگه‌نه ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر کۆی پرسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانکارییه‌کاندا مافه‌کانی گه‌لی کورد جێگیر بکرێت.
هه‌ر له‌و دیداره جموجۆڵه‌کانی داعش له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق و ڕۆڵ و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و تیشک خرایه سه‌ر میکانیزمه‌کانی ڕێگه‌گرتن له گه‌شه‌کردنی زیاتری گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌و ناوچانه‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران