خبر 2019-02-06 16:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانی کردووە ڕیفۆرمی تەواو لە هەیکەلییەتی حکومڕانیی وڵاتدا بکرێت

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانی کردووە ڕیفۆرمی گشتی بکرێت لە هەیکەلییەتی حکومڕانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەش لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا.

کوردپرێس:

عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەڕێز ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی کردووە لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا بە هەیکەلییەتی حکومڕانیی ئێراندا بچینەوە و گۆڕانکاری و چاکسازیی گشتی بکرێت لە هەموو جومگەکاندا.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەوەشی زیاد کرد: لەم قۆناغە هەستیارەدا باشتر وایە لەسەر موناقەشە و ململانێ سیاسییەکان نەچین.

لاریجانی گوتیشی: مەبەست لە ڕیفۆرمە زیاتر پێداچوونەوە بە هەیکەلییەتی بودجە و پلاندانان بووە و ئەو بەشەی سیستەم پێویستی بە چاکسازی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.