خبر 2019-02-04 09:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانی:

کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان ئەنجام دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان یەکێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت ئەوەش بەمەبەستی چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: دو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە ئاستی باڵادا بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی-دا کۆ دەبنەوە و کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

سوورچی زیادی کرد لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کاندیدی وەزارەتی داد لە کابینەی عەبدولمەهدی و پۆستی پارێزگاری کەرکووک گفتوگۆ دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.