به‌رهه‌م ساڵح: ئه‌مریكا مافى ئه‌وه‌ی نییه له عێراقه‌وه چاودێری له‌سه‌ر ئێران بکات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له وتهیێكدا له كاتى به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانى كۆنگره‌ی ساڵانه‌ى دیدارى ڕافیده‌ین له شاری به‌غدا کاردانه‌وه‌ی به لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ نیشان دا و وتى: "تووشی سه‌رسوڕمان بووین له وته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ تایبه‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و چاودێری كردنی ئێران چوونكه ئه‌و هێزانه مافى ئه‌وه‌یان نییه له عێراقدا هیچ شتێک بكه‌ن به بێ ڕێككه‌وتنى واژۆكراو".
سه‌رۆک كۆمارى عێراق ده‌ڵێت: هێزه‌كانى ئه‌مریكا مافى ئه‌وه‌یان نییه چاودێرى زۆر شت بكه‌ن له‌وانه‌ش ئێران و ڕێگه به شتێكى له‌و جۆره ناده‌ین.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌پێی ڕێککه‌وتنی واژۆکراوی نێوان دوو وڵات له عێراقن و ڕاسپێردراوییان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه.
به‌رهه‌م ساڵح زیادی کرد: عێراق نایه‌وێت ببێته لایه‌نێک له ململانێكانی نێوان چه‌ند وڵات له ناوچه‌که.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێمه چاوه‌ڕوانی ڕوونکردنه‌وه‌ی واشنتۆنین له‌باره‌ی ڕاسپێردراوی و ژماره‌ى هێزه‌كانیان له عێراق.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه گه‌شه به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ناویشیاندا ئێران و پێشبینیشی کرد که عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رنامه‌کانی خۆیدا سه‌رکه‌وتوو بێت.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاشیگه‌یاند: شکستپێهێنانی داعش و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق گۆڕانکارییێکی چاره‌نووسسازه نه‌ک ته‌نیا بۆ عێراق به‌ڵکوو بۆ ناوچه‌که.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران