هەوڵەکان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێكخراوی سۆشیال ئینتەرناشناڵ، لە ڕۆژانی ٢٨-٢٩ی كانوونی دوەم، كۆنفڕانسی ساڵانەی لە كۆماری دۆمینیک ساز كرد و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەش بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان تێیدا ئامادە بوو.
لە كۆنفڕانسەكەدا، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئاماژەی بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق دا و هەوڵەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتگۆی ئاشتیانە و لەسەر بنەمای دەستوور و پرەنسیپەكانی هاوبەشی و سازان و بەشداریی راستەقینە لە دەزگا گرینگە فیدراڵییەكان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی دا بە دۆخی داهاتووی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ دوای تێپەڕبوونی ٥ ساڵی پڕكێشە و قەیران، شەڕی دژی داعش و بڕینی بەشەبوجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی پێشووی فیدراڵ و كێشەكانی دیكە لەگەڵ بەغدا و هاتنی زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی سووریا و ناوچەكانی دیكەی عێراق.
سیوەیلی، ڕوڵی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند لە چەسپاندنی ئارامی و پاراستنی سەروەت و سامانی هاونیشتمانیان و ئاماژەی بە دەسپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەكردنی كێشەكان دا، هەروەها بە گرینگییەوە باسی لە كەمبوونەوەی گرژی و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد دا و باسی لەوەش كرد كە، ئەگەر هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن، ئەوا هاوكارێكی باش دەبێت بۆ بووژانەوە و پەرەپێدانی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران