نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی IFC دۆخی ئابووریی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارەكەدا شاندی میوان ئاماده‌ییی خۆیان بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له بواری ڕیفۆرمه ئیداره‌ییه‌كان، په‌ره‌پێدانی بواری به‌ڕێوه‌بردن، ئابووری و پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری نیشان دا.
هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگكاری IFC باسی له پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆژه ستراتیژییه‌كان كرد، كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پاره‌دار كراون و له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام دراون، ئاماده‌ییی خۆیشی ده‌ربڕی كه پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له داهاتوودا پاره‌دار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ببوژێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئابووری گرنگیی خۆی هه‌یه و ئه‌و پاڵپشتییه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بینن و پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌تی ئابووریی خۆیدا به پێویست ده‌زانێت كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵێكی به‌رچاو ببینێت، كه هه‌ر ئه‌و كه‌رته‌یه ده‌توانێت ببێته داینامۆی ئابوورییێكی به‌هێز و له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییێک بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕیفۆرمه‌كان به‌رده‌وام بن، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئه‌دای حكوومه‌ت و بژێوی هاووڵاتیان و هێنانی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئابووری، دوا پێشهاته‌كان، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی یاسای بودجه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران