وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: له هیچ میحوه‌رێكدا دژایه‌تیی ئێران ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری مۆسكۆی رووسیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه عێراق له هیچ میحوه‌رێكدا دژایه‌تیی ئێران بكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی خۆی له ڕووسیا، باسی چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریان كردووه له‌ناو خاكی سووریا و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا ده‌كه‌ین بۆ ناو یه‌كێتیی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونیشی كردوه‌ته‌وه: عێراق له‌هیچ میحوه‌رێكدا دژایه‌تی ئێران ناكات به‌هیچ شێوه‌یێک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران