فراکسیۆنی پارتی: ده‌بێ بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی تورکیا، په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان دوور بخرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه له كۆنگرهیێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خوێندییه‌وه ڕایگه‌یاند: په‌كه‌كه بوووه‌ته هۆى وێران بوونى سه‌دان گوندى ناوچه سنوورییه‌كان و پێویسته خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌جێبهێڵێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوووه: "چه‌ند ساڵى ڕابردوو، كێشه‌ى زۆر له ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركیا له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یدا بوون".
هه‌روه‌ها هاتوووه: "هه‌ر له ده‌ستپێكى ئه‌و ڕووداوانه‌وه ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتار له جێى ڕووداوه‌كان ئاماده بووین بۆ هێوركردن و پاراستنى گیانى هاووڵاتییانى ده‌ڤه‌ره‌كه".
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوووه: "ئاشكرایه ئه‌و تۆپبارانكردنه به پاساوى بوونى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین خۆیان له سنوورى هه‌رێمى كوردستان دوور بخه‌ن و خه‌ڵكى ئێمه له‌و نه‌هامه‌تى و قوربانییانه ڕزگار بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریى مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوووه: "بوونى ئه‌وان له هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌ریى نه‌رێنیی سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و سه‌دان گوند به هۆى بوونى ئه‌وانه‌وه به وێرانى و كاولى ماونه‌ته‌وه".
فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه ناخوازین خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببێته مه‌ترسیى تێكدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزى ئێمه".
فراكسیۆنه‌كه له په‌یامیدا بۆ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید و برینداره‌كان رایگه‌یاند: "ئێمه سه‌ره‌خۆشى له ته‌واوى خێزانى ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ین كه بوونه قوربانى ئه‌و ڕووداوانه و هیواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
له كۆتاییى ڕاگهیهندراوهكهدا، فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكارییهكى خستوووهتهڕوو و تێیدا هاتوووه: "داوا ده‌كه‌ین هه‌ر دوو حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌ین كه هه‌ر زوو دواى ڕووداوه‌كان ڕه‌وشى ئارامى و هێزه‌كانى ئه‌منى بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له‌و ده‌ڤه‌ره بڵاو ده‌كاته‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران