سێرگه‌ی لاڤرۆف: مانگی داھاتوو خولێكیتری ئاستانه به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌شی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای ده‌كات که كۆبوونه‌وه‌ی داھاتووی ئاستانه سه‌باره‌ت به سووریا له ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ھه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دانووستانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به سووریا به‌رز ده‌نرخێنن و بڕیاریشه خولی داھاتووی دانووستانه‌كانی ئاستانه بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یێک سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا له ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوو ئه‌نجام بدرێت.
جێی ئاماژه‌یه، ڕۆژی 29ی تشرینی دووه‌می ڕابردوو، ئاستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان میوانداری 11یه‌مین خولی دانووستانه‌كانی سووریای به به‌شداریی ڕووسیا و توركیا و ئێران كرد و ڕووسیاش له پاڵ ھاوبه‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی و نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سووریا ھه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پێكھێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران