له به‌لجیكا هێرش کرایە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كرده سه‌ر باڵەخانەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەلجیکا، كه به‌وته‌ی ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییێكه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئێستای حكوومه‌ت.
کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌لجیكا چه‌ند كوردێك به هێلكه هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌لجیكا، ئاڵای کوردستانیان لە بەردەم باڵەخانەکە داگرت.
له‌گرته‌یێكی ڤیدیۆییدا ئه‌و كه‌سانه ڕه‌خنه له سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن به‌رامبه‌ر به توركیا، بێده‌نگیی حكوومه‌ت له ئاست بۆردوومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و وڵاته، ئه‌و ڕه‌وشه‌ی دوای ڕووداوه‌كانی شیلادزێ هاتووه‌ته ئاراوه.
بڕیارە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەلجیکا راگەیەندراوێک لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران