خبر 2019-01-29 14:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێڕەوێک دروست بووە کە داعش بە ئاسانی جموجووڵی خۆی تێدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەڵێ، داعش لە ڕێگای جەزیرەوە، لە سوریاوە داخڵی عێراق دەبێت و لەوێشەوە بۆ ناوچەی مووسڵ و، پاشان قەرەچۆغ و حەویجە و حەمرین و چەندین شوێنی تر، ڕێڕەوێک دروست بووە کە داعش بە ئاسانی جموجووڵی خۆی تێدا دەکات.

کوردپرێس:

ناسر هەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "عێراق لە دۆخێکی ئاسایشیی باشدا نییە، داعش لە ڕووی سەربازییەوە ماوە و لە ڕووی هزرییشەوە زۆر بەربڵاوە. پێویستە سنوورەکانی عێراق تۆکمە بکرێنەوە و ڕێگە لە هاتن و چوونی تیرۆریستان بگیرێت. ئاخر داعش لە ڕێگای جەزیرەوە، لە سوریاوە داخڵی عێراق دەبێت و لەوێشەوە بۆ ناوچەی موسڵ و، پاشان قەرەچۆغ و حەویجە و حەمرین و چەندین شوێنی تر. ڕێڕەوێک دروست بووە کە داعش بە ئاسانی جموجووڵی خۆی تێدا دەکات."

ناسر هەرکی ئاشکرایشی کرد: حکوومەتی عێراق گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە ناتوانێت بەبێ هێزی پێشمەرگە ناوچە کێشەلەسەرەکان بپارێزێت و دەستی تیرۆر بنەبڕ بکات. لە ڕووی سەربازیشەوە پێویستمان بە ئاشتبوونەوەیێکی پێکهاتەیی لە عێراقدا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.