ئاسایشی نیشتمانیى عێراق 9 چه‌کداری داعش له سلێمانى ده‌ستگیر ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانیى عێراق ئاشكرای كرد که 9 ئه‌ندامى ڕێكخراوى داعش له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیر كراون كه خۆیان شاردبوووهوه و ده‌ستیان هه‌یه له چه‌ندین كرده‌وه‌ى كوشتن و تاواندا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی کانوونی دووهه‌می 2019 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشی نیشتمانیی عێراقى بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که هێزێكى سه‌ر به ده‌زگاكه‌یان له پارێزگاى که‌رکووک له‌سه‌ر زانیاریی وردی هه‌واڵگرى توانیویانه شوێنى 9 ئه‌ندامى ڕێكخراوى داعش ئاشكرا بكه‌ن كه له پارێزگاى سلێمانیدا خۆیان حه‌شاردابوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان هه‌یه له چه‌ندین تاوانى كوشتن و ئاواره‌كردنى هاووڵاتییان و شه‌ڕ دژى هێزه ئه‌منییه‌كان.
ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانیى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه که هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى هه‌رێم كراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و داعشانه ده‌ستگیر كراون و ڕاده‌ستى لایه‌نى تایبه‌تمه‌ند له كه‌ركووک كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایى دژیان.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران