کورده‌کان خۆشحاڵن به‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کراوه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوبحی مه‌ندلاوی له گفتوگۆیێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دجله"ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات که بابه‌تی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا دێته ئه‌ژمار و پاش بڕینی ئه‌و بودجه‌یه له ساڵی 2014وه تاکوو ئێستا له بودجه‌ی گشتیی 2019دا هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ناوبراو گوتیشی: به‌شه‌بودجه‌ی ته‌رخانکراوی به‌غدا به هه‌رێمی کوردستان به 20 له‌سه‌د ناگات به‌ڵکوو هه‌مان 12 له‌سه‌ده و مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیش به شێوه‌یێکی جیا له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌درێت.
مه‌ندلاوی جه‌ختی کرده‌وه: به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دیاری و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌وڵه‌تی عێراقیش په‌سه‌ندی کردوووه و په‌یوه‌ندییێکی به بابه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان وه‌زیری داراییی کورد و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران