نوێنه‌ری پێشووی گۆڕان: به‌غدا ناتوانێت سنووره‌کانی عێراق بپارێزێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که ناتوانێت ته‌عامولێکی باشی له‌گه‌ڵ پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی عێراق له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سروه عه‌بدولواحید له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر که‌س که گشت‌پرسیی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه ده‌کات، ده‌بێ بزانێت که به‌غدا ناتوانێت سنووره‌کانی عێراق بپارێزێت و له به‌رانبه‌ر پێشێلکارییه‌کان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی ئه‌م وڵاته زۆر لاواز ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
ناوبراو گوتیشی: ده‌بێ به‌غدا هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی تورکیا له باکووری عێراق چڕ بکاته‌وه؛ چوونکه ته‌نها هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت ئه‌و هێزانه ده‌ربکات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران