خبر 2019-01-27 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت رووداوەکەی شیلادزێ هەیە/ هۆكارانى پشێویى سزا ده‌ده‌رێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی شیلادزێ راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێت، ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێویى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە (26-1-2019) لە شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومان كردنی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیێكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکە و ئەو گرژییانەی ئەمڕۆ دروست بوون راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێت: "نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له‌ رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن".

بەپێی نوێترین زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و 16ی دیکەش بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش لە هێزە ئەمنییەکانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.