خبر 2019-01-26 17:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەی ئوپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار:

دەورییەی ئەمریکییەکان لە فەلووجە بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی بەرپرسە فەرمییەکانی عێراق بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار سەبارەت بە دەورییەی هێزە ئەمریکییەکان لە نێو شاری فەلووجە وتوویەتی ئەو دەورییەی هێزە ئەمریکییەکان بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی بەرپرسانی فەرمیی عێراق ئەنجام دراوە.

کوردپرێس:

فەریق سەعد حەربیە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە دەورییەی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان لە دوو ناوچەی "الجبیل" و "الشهدا"ی شاری فەلووجە بە مەبەستی چاودێری کردنی جێگیرکرانی یەکەم کەتیبەی تایبەتی پۆلیسی ئەنبار ئەنجام دراوە کە ئەو هێزانەش لە بنکەی سەربازیی "الجبانیە" و لەلایەن ئەمریکییەکانەوە مەشقیان پێکراوە.

حەربیە زیادی کرد: هێزە ئەمریکییەکان فەوجی تایبەتی پۆلیسی ئەنبار و چەکی ئەمریکیی نێردراو بۆ ئەو فەوجەیان لە شاری فەلووجە بەسەر کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.