خبر 2019-01-26 15:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: دوو لیژنە بۆ تاوتوێ کردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم پێکهێنراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتوویەتی دوو لیژنە بۆ تاوتوێ کردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم پێکهێنراون.

کوردپرێس:

غیاس سوورچی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە دانیشتنەکەی ئەم دواییەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی ڕێککەوتنێکی لێکەوتەوە لە سەر پێکهێنانی دوو لیژنە بۆ تاوتوێ کردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و هەروەهاش لیژنەکان ململانێ سیاسییەکان و یەکەمایەتییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ دەکەن.

سوورچی زیادی کرد: لە دانیشتنەکەی یەکێتی و پارتیدا مەسەلەی یاسای تێپەڕێندراوی بودجەی 2019ی عێراقیش باس و گفتوگۆی لەسەر کرا و خوێندنەوەی ئیجابی بۆ ئەو پڕۆژەیاسایەش کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.