هێمن هه‌ورامی:
بەمنزیکانە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هەڵدەبژێردرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت به‌رده‌وامه و هەوڵدەدەین بەمنزیکانە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەرێم و حكومه‌ت هەڵببژێردرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانه‌ى کۆبوونەوەیان له‌گه‌ڵ شاندێکی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هێمن هه‌ورامى وتیشى، پارتی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و بەجیا لەگەڵ هەردوو لایەن لیژنەی هاوبەش پێكهاتووە لەسەر پرسەكان و هەوڵدەدەین بەمنزیکانە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و كابینەی نۆیەمی هەرێمی كوردستان هەڵببژێردرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران