خبر 2019-01-26 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هۆشیار عەبدوڵا:

ئەو پارەیە بۆ كورد دیاری كراوە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت: ئەو پارەیە بۆ كورد دیاری كراوە بۆ چەند قەزا و ناحیەیێكی هەرێم دیاری كراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەپێی بڕگەكانی نێو یاسای بودجە ئەو 522 ملیار دینارەی بۆ هەرێم دیاری كراوە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە و تەنانەت ئەگەر هەرێمیش پابەند نەبێت بە ناردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە ئەوا بەغدا ئەو پارەیە دەدات بە مووچەخۆرانی هەرێم و وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردنی عێراق، خۆی سەرپەرشتیی خەرج كردنەكەی دەكات و تایبەت دەبێت بە پرۆژەی خزمەتگوزرای.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.