جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌واڵی جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی باکووری به‌غدا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سه‌عد مه‌عن له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: فه‌ریق جه‌لیل ڕه‌بیعی فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا ڕاپۆرتی میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕه‌ت کردۆته‌وه له‌باره‌ی جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شاری ئه‌عزه‌مییه‌ی باکووری به‌غدا.
ناوبراو له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی پایته‌ختی عێراق دوورن له ڕاستییه‌وه و داوای له میدیاکان کرد که به وردبینییه‌وه هه‌واڵه‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه و دووری بگرن له بڵاوکردنی دهنگۆگهلێکی له‌م جۆره.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران