ئه‌ندامی پارتی: هێزی پێشمه‌رگه مووچه‌ی خۆی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق وه‌رده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پاش پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێک له ماده‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ی خۆی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارام بالاتی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له سیسته‌می ئه‌منیی عێراق دێته ئه‌ژمار هه‌ر بۆیه به دوای پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێک له ماده‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق ئه‌و هێزانه مووچه‌کانیان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرن.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراقی زیاتر له 12.67 له‌سه‌د دیاری کردوووه و ناچاره مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بدات و دووره‌په‌رێزی کردوووه له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و هێزانه له کێشه سیاسییه‌کانی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران