خبر 2019-01-26 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بەرگریی تورکیا لە دیدرای نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا:

داوا دەکەین ئەمریکا کۆتایی بە پێوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە بێنێت

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا، پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، کرد و لە میانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئاکار باسی لە چاوەڕوانی تورکیا لە ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە و تەواو کردنی نەخشەرێگای منبج بەخێرایی.

کوردپرێس: بەپێی ئەو راگەیێندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاو کراوەتەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جەیمس جێفری کردووە و کۆبوونەتەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژھەڵاتی فوڕات و منبج و دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە: " ئاکار پێداگری تورکیا لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و مافەکان لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی کردوووە، و ھاوکات باسی لە چاوەڕوانی تورکیا لە ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە و تەواوکردنی نەخشەرێگای منبج بەخێرایی".

راشگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەی ئاکار و جێفری باس، لە پێکەوە کارکردنی ھەردوو وڵات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کراوە.

جێی ئاماژەیە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یاشار گولەر ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئاکار و جێفری بووە.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.