خۆپیشاندان له به‌سره ده‌ستی پێكرده‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره ده‌ستی پێكرده‌وه و خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م بینای پارێزگا داوای دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه سهرهتایییهكانیان له ده‌وڵه‌ت ده‌كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 25ی کانوونی دووهه‌می 2019 سه‌دان هاووڵاتی ناڕازیی به‌سره له به‌رده‌م بینای پارێزگاری به‌سره‌دا گرد بوونه‌وه و داواكانی جارانیان له حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كرده‌وه‌یێكی توندوتیژ ئه‌نجام بده‌ن، له به‌رده‌م بینای پارێزگاردا دووپاتیان له‌سه‌ر داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كرده‌وه و ڕه‌خنه‌یان له ئیداره‌ی ناوچه‌ییی شاره‌كه ده‌كرد كه هیچ وهڵامدانهوهیێكیان بۆ داواكانی خۆپیشانده‌ران نییه.
له‌وه‌ته‌ی ته‌مووزی ڕابردوووه‌وه خۆپیشاندانی به‌رفراوان له به‌سره ده‌ستی پێكردووە و هه‌زاران هاووڵاتی شاره‌كه داوای ئاوی خواردنه‌وه و وزه‌ی كاره‌با له حكوومه‌ت دەکەن.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران