فالح فەیاز و مەسعوود بارزانی لە هەولێر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەولێر مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی هەردوولا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.
سەرچاوە: «الاتجاه پرس»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران