به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانى قه‌ته‌ر ده‌كات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یە سه‌رۆک كۆمارى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته قه‌ته‌ر و لەگەڵ میری ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێک له سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق به خه‌ندان-ى راگه‌یاند كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یە به‌رهه‌م ساڵح بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەتی عێراق و به سه‌ردانێكى فه‌رمى و لەسەر داوای میرى قه‌ته‌ر سەردانی قه‌ته‌ر دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، به‌رهه‌م ساڵح لە سەردانەکەیەدا چاوی دەکەوێت بە شێخ ته‌میم حهمدخهلیفه ئهلسانى، میرى قه‌ته‌ر و به‌رپرسانى حكوومى و چه‌ند دیدارێكى گرنگ ئه‌نجام ده‌دات.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: سه‌ردانه‌كەی سەرۆک کۆماری عێراق لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەدایە کە بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كه‌نداوى عه‌ره‌بى دەستی پێکردووە كه ئامانجێتى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ سەرجەم وڵاتان بباتە قۆناغێكى نوێوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران