به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆن بۆڵتن كه ئێستا به سه‌ردانێک له ئیسرائیله و پرسی كشانه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاووتوێ ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه.
ناوبراو روونیشی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ره‌نتی له توركیاش وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت دوای ئه‌وان توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات و پێویسته له‌و باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتن بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاندووه، دوای بڕیاره‌كه‌ش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه گیرا، دواتریش تره‌مپ رایگه‌یاند هیچ خشته‌یێكی كاتی‌یان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان دانه‌ناوه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران