خبر 2019-01-06 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری فەرهەنگی تورکیا:

تورکیا وڵاتێکی ڕۆژئاوایی نییە

بەشی تورکیا- مهمت نووری ئەرسۆی، وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاریی تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە وڵاتێکی ڕۆژئاوایی نین بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهمت نووری ئەرسۆی، وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاریی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لە بواری گەشتیاریدا نەگەیشتۆتە ئەو ئەاستەی کە شایانیەتی و زیادی کرد: لە دەرەوەی وڵات تورکیا وەکوو وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسێندراوە، ئێمە دەبێت ئەو بیرۆکەیە بگۆڕین لە ڕاستیدا ئێمە وڵاتێکی ڕۆژئاوایی-ش نین ئێمە وڵاتێکی تایبەتین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خەرێکە دەبینە ڕۆژئاوایی.

ناوبراو لە درێژەی وتەکەنیدا ئاماژەی دا بە گەشەپێدانی بازار بو گەشتیاران لە تورکیا و وتی: دەبێت لە هەموو وڵاتانەوە گەشتیارەکان ڕابکێشین. گەشتیارانی ڕۆژئاوایی ڕێژەیان زیاتر بووەتەوە و ئێستە تەرکیزمان لەسەر چینە.

سەرچاوە: ئاژانسی Diken

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.