فراکسیۆنی سادقوون داوای گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی به سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی فراکسیۆنی سادقوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی به پێویست وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌عیم عه‌بوودی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسیی: له ئێستادا به‌پێی ماده‌کانی ده‌ستووری عێراق و دیکه‌ی یاساکانی ئه‌م وڵاته گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی پڕۆسه‌یێکی زه‌رووری دێته به‌رچاو.
ناوبراو گوتیشی: گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ "المربد"ی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران