سامر غه‌زبان: عێراق به بڕیاری ئۆپێک له‌باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت پابه‌ند ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که وڵاته‌که‌ی له چوارچێوه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت پابه‌ندبوونی خۆی بۆ بڕیاری وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێک و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه كردوووه و له‌مباره‌یه‌وه ھه‌نگاوی پێویستیان ناوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی 3%ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت له ڕۆژێکدا که ئه‌مه‌ش ده‌کاته 140 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا.
وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیک و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که له سه‌روویانه‌وه ڕووسیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به بڕی ڕۆژانه ملیۆنێک و دووسه‌د هه‌زار به‌رمیل وه‌ک پاڵپشتییێک بۆ نرخی نه‌وت به جۆرێک وڵاتانی ئه‌ندام بڕی 800 هه‌زار به‌رمیل و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رڕکخراوهکه 400 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه که‌مکردنه‌وه‌که ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران