خبر 2019-01-04 08:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستەى گەشتوگوزار: زیاتر لە ١٣٦ هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم ئاشکرای کرد، بۆ سەری ساڵ زیاتر ١٣٦ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمى کوردستان کە بەراورد بە سەری ساڵى ٢٠١٧ زیادی کردووە.

کوردپرێس:

نادر ڕۆستى وتەبێژى دەستەى گەشتوگوارى هەرێم لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ئامارى هاتنى گەشتیارانى بۆ هەرێمى کوردستان لە شەوى سەری ساڵدا بڵاو کردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەى ٢٥ تا ٣١ى کانونى یەکەمى ٢٠١٨ زیاتر لە ١٣٦ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمى کوردستان کە بەبەراورد بە ساڵى ٢٠١٧ ، ١٥٢% زیادیکردووە کە ٥٤ هەزار گەشتیار بوو.

نادر ڕۆستى ئاماژەى بەوەش کردووە، " بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوون کە بنکەکانی گەشتیار (هۆتێل و مۆتێل و گوندی گەشتیاری) پڕ ببوون لە گەشتیاران."

وتەبێژى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر هەر گەشتیارێک بە لایەنی کەمەوە ٢٠٠ دۆلاری بۆ بازاڕەکانی هەرێم هێنابێت ئەوە ٢٧ ملیۆن دۆلار هاتووەتە بازاڕەکانی هەڕێم. ئەوەشى بە هۆکارێکی "باش" زانى بۆ جوڵاندنی بازاڕەکان و بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.