په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى هه‌ردوولا، تەوەری گفتوگۆی ئەردۆغان و بەرهەم ساڵح دەبێت
کوردپرێس:
لوقمان فه‌یلى، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى كۆماری عێراق رایگه‌یاندووە، سه‌رۆك کۆمار گفتوگۆى فه‌رمی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ى و لێپرسراوانى باڵاى توركیا ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى هه‌ردوولا له بواره جیاجیاكاندا.
فه‌یلى ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوو سەرۆک دۆسییه‌کانى جێی بایه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌سته به گۆڕه‌پانى هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كخستنى تێروانین و بۆچوونه‌كان له‌و باره‌یه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار ئاشكراشی کرد، سه‌ردانه‌كه‌ى بەرهەم ساڵح له‌میانى ته‌واوكردنى ئه‌و زنجیره سه‌ردانه دێت كه پێشتر بۆ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بى و هه‌رێمایه‌تی له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى نوێى عێراق كردبووى له پێناو كرانه‌وه‌ى زیاترى عێراق به‌رووى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ناوچه‌كه‌دا، هه‌وڵه‌كانى سەرۆ کۆمار بۆ پته‌وكردنى رۆڵى عێراق و پێگه‌كه‌یەتى له نێو وڵاتانى برا و دۆستدا.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەمممە لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەنقەرە دەکات و چەندین پرسی گرنگی نێوان هەردوو وڵات و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکەن.
سەردانەکەی بەرهەم ساڵح دوای 25 ساڵ دێت لە سەردانی مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ئەنقەرە، کە لەگەڵ تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی تورکیا کۆ بووەوە.
سەردانی تاڵەبانی بەمەبەستی ئاگربەست و کۆتایی­هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا بوو.
لە کۆبوونەوەی مام جەلال و تورگوت ئۆزال کە ساڵی 1993 لە ئەنقەرە بەڕێوە چوو خەتیب دیجلە، کە پەرلەمانتاری ئاماد بووە لە پەرلەمانی تورکیا باسی لە گرنگی ئەو نێوەندگیرییە کردووە کە مام جەلال بۆ کۆتایی­هێنان بە ئاڵۆزییەکان ئەنجامی داوە.
خەتیب دیجلە دوای کۆبوونەوەکەی مام جەلال و تورگوت ئۆزال رایگەیاندبوو، ئاگربەستی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا دەرفەتێک دەبەخشێتە هەردوولا تاوەکوو رێگاچارەیێک ئاشتییانە بۆ کۆتایی­هێنان بە ئاڵۆزییەکان بدۆزرێتەوە.
ئەوە یەکەمین سەردانی بەرهەم ساڵح-ە بۆ تورکیا دوای ئەوەی مانگی 10ی ساڵی 2018 بە دەنگی 219 پەرلەمانتار بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
ئەو سەردانەی د.بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا دوای ئەوە دێت کە 13ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق نامەیێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای پێگەیاند و تیایدا بانگهێشتی کرد کە سەردانی تورکیا بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران