خبر 2019-01-02 04:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

واشنتۆن پۆست: ترەمپ لە ساڵی 2018دا رۆژی 15 درۆی كردووە

بەشی جیهان- بەپێی شیكردنەوەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی ساڵی رابردوودا رۆژی 15 درۆی كردووە.

کوردپرێس:

بەپێی شیكردنەوەی بەشی بەدواداچوونی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەسەرەتای ساڵی رابردوودا (1989) هەزار و نۆ سەد و هەشتا و نۆ لێدوانی درۆی داوە، بەڵام لە كۆتاییی ساڵی رابردوودا ئەو ژمارەیە زیادی كرد و گەیشتۆتە (7600) حەوت هەزار و شەش سەد درۆ كە ئەمەش رێژەكەی بۆ سێ هێندە زیادكردووە.

بەشی بەدواداچوونی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی ئەوەشی خستۆتە ڕوو، دوای شیكردنەوە دەركەوتووە كە دۆناڵد ترامپ رۆژی 15 درۆی كردووە و درۆكانیشى دژی سێ‌ ئامانجی دیاریكراو بووە، ئەوانیش (هیلاری كیلنتۆن و ئێران و رۆژنامەی نیویۆرك تایمز) بووە.

هەروەك رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەپێی راپرسییێک لە هەر (10) كەسی ئەمریكی تەنها (3) كەس باوەڕ بە لێدوانەكانی ترامپ دەكات و لە (6) كەسی پێگەیشتووش تەنها (1) كەس درۆیەكانی بە راست زانیوە.

*لە ماڵپەڕی خەڵک وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.