خبر 2018-12-31 09:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 6 كه‌سی ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانیان توانیویانه‌ شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانیان توانیویانه‌ شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ یه‌كێک له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ژنه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه که‌ له‌ ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ كراوه‌ته‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی (14) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و یه‌کێک له‌ تۆمه‌تباره‌كان ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵی پێوه‌ گیراوه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاری هێناوه‌.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ كۆتاییی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری داوه‌ له‌ زیادبوونی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مووانه‌وه‌ بتوانن ژینگه‌یێكی ته‌ندروست دروست بكه‌ن، له‌ كاتی بوونی هه‌ر زانیارییێک له‌باره‌ی به‌كارهێنان یان بازرگانی كردن به‌و مادانه‌وه‌ هێزه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.