هێرشی هاوپه‌یمانان کوژرانی زیاتر له هه‌زار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی لێکه‌وتۆته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا باس له‌وه ده‌کات که له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا هه‌زار و 139 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش کوژراون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که کوژرانی ئه‌و که‌سانه به ئه‌نقه‌ست نه‌بوووه، هه‌روه‌ک مانگی ڕابردوو له کوژرانی (194) هاووڵاتی دیکه ئاگادار کراونه‌ته‌وه و تائێستا لێکۆڵینه‌وکانیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری کۆتایی که ئه‌و که‌سانه به‌هۆی هێرشه‌کانیانه‌وه کوژرابن.
سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌رکانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که چه‌ند جارێکی دیکه له کوژرانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌کانیانه‌وه زانیاری‌یان پێدراوه و ئاگادار کراونه‌ته‌وه به‌ڵام دوای لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوووه ئه‌و زانیارییانه هه‌ڵه بوون.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 و دوای داگیرکردنی مووسڵ، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان له عێراق دژی چه‌کدارانی داعش ده‌ست پێکردوووه و له مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵه‌وه بۆ پاڵپشتیی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هێرشه ئاسمانییه‌کانیان له ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ست پێکردوووه بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش و تا ئێستاش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه له دوامۆڵگه‌کانی داعش له ناوچه‌ی دێره‌زوور به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران