ئێران به‌شداری له نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی سووریا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان مه‌حموود باڵیۆزی سووریا له ئێران به ئاژانسی ئیرنای ڕاگه‌یاندوووه که ڕێککه‌وتنێکی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام داوه که تێیدا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سووریاش جه‌ختی له‌وه کردوووه‌ته‌وه که وڵاته‌که‌ی هاوکاریی ئێرانی پێویسته بۆ بووژانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که له جه‌نگی سووریا ڕووخاون و دووباره بنیاد بنرێته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که له ئێستادا به‌شێک له کۆمپانیا‌کانی ئێران ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕیوه هه‌تا له سووریا پرۆژه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و مێژووی ئه‌و هاریکارییه‌ی که له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ن.
له دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا هه‌ر سی وڵاتی تورکیا و ڕووسیا و ئێران ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی خۆیان له‌و وڵاته زیاتر به‌هێزتر بکه‌ن هه‌تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانن درێژه به چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی خۆیان بده‌ن.
له کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی لووتکه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و تورکیا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سووریا جه‌خت کرایه‌وه له هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ر سێ وڵاتی تورکیا و ڕووسیا و ئێران له ناوچه‌که‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران