خه‌ڵكى مه‌نبه‌ج دژى له‌شكركێشى توركيا مانيان گرت
به‌شی سووریا- ھاووڵاتییانی مه‌نبه‌ج مانگرتنیان له شاره‌كه ده‌ست پێكرد و مه‌به‌ست له‌و مانگرتنه به ئيدانه‌كردنى ھه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا وه‌سف ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هاووڵاتییانی مه‌نبه‌ج له‌سه‌ر سنووری ڕووباری ساجوور مانگرتنیان ده‌ست پێ‌کرد و مه‌به‌ست له‌و مانگرتنه‌ش به ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا ڕاده‌گه‌یێنن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئاژانسێكی ڕووسیا ئاشكرای كردوووه که له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی ڕووسیا و توركیا له مۆسكۆ، توركیا سوور بوووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژھه‌ڵاتی فورات به‌ڵام لایه‌نی ڕووسی ره‌زامه‌ندی پیشان نه‌داوه و ھیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی دانووستان و ھه‌ماھه‌نگییه دیپلۆماسییه‌كان، توركیا له ئاماده‌كارییه‌كانی له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وامه به مه‌به‌ستى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر باكوورى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى فورات.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران