پارێزگارى نه‌ينه‌وا: پێويسته هێزه بيانييه‌كان له شنگال بچنه ده‌ره‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری نه‌ينه‌وا داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کانى له شنگال كرد و ڕای‌گه‌یاند که ئه‌وان ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قائیمقامی شاره‌که ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وفه‌ل حه‌مادی تایبه‌ت بۆ کوردستان 24 گوتی: ناکرێت هێزی بیانی له شنگال بمێننه‌وه چوونکه ئه‌وه پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراقه.
هاوکات ليوا نه‌جم جبوورى فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا باسی له‌وه‌ش کرد که چاره‌سه‌ری دۆخی شنگال ته‌نها به ڕێگای سیاسیی ده‌کرێت نه‌ک سه‌ربازی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران