ئیبراهیم برۆ: تورکیا یان سووریا شوێنگره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراھیم برۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌که‌سه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "تورکیا و ڕووسیا گفتوگۆ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌ی له دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سووریا دروست ده‌بێت پڕی بکه‌نه‌وه بۆیه بڕیاره له گفتوگۆکاندا ڕێککه‌وتن بکرێت که ھێزه‌کانی تورکیا بچنه مه‌نبه‌ج یاخود ھێزه‌کانی حکوومه‌تی سووریا یه‌کێک له‌و دووانه ده‌بێت، به‌ڵام یه‌په‌گه داوای له حکوومه‌تی سووریا کردوووه بچنه نێو مه‌نبه‌ج بۆیه پێویسته یه‌په‌گه‌ش ببنه به‌شێک له ھێزه‌کانی حکوومه‌تی سووریا."
ئیبراھیم برۆ گوتیشی: "تورکیا پلانی داناوه له قۆناغی یه‌که‌مدا ھێزه‌کانی یه‌په‌گه له ناوچه عه‌ره‌بییه‌کان ده‌ربکات و له قۆناغی دووه‌مدا له ناوچه کوردییه‌کان ڕێگرییان لێ ده‌کات بۆیه فشاره‌کانی تورکیا زۆر زیاتر ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێککه‌وتنێک له نێوان سووریا و تورکیا ده‌کرێت و به ھیچ شێوه‌یێک ڕێگه ناده‌ن ھێزه‌کانی یه‌په‌گه له سووریا بمێنێت و ئیداره‌ی خۆیان ھه‌بێت."
برۆ گوتیشی: "تورکیا و حکوومه‌تی سووریا به ھیچ شێوه‌یێک ڕێگه به مانه‌وه‌ی په‌که‌که له سووریا ناده‌ن و یه‌په‌گه باس له‌وه ده‌کات به‌رخۆدان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ھێرش بکرێت ئاسانتر له عه‌فرین چۆڵی ده‌که‌ن چوونکه ھیچ پشتگیرییێکی نێوده‌وڵه‌تییان نییه و ئه‌مه‌ریکاش پشتی تێ کردوون."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران