گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له حه‌ویجه دۆزرايه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له پۆليسى فیدڕاڵ ڕايگه‌ياند که گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له گوندێكى سه‌ر به قه‌زاى حه‌ويجه له باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركووک دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئاماژه به دۆزرانه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له گوندى زلاجحه دۆزراوه‌ته‌وه و ڕووفاتى نزيكه‌ى 200 كه‌سى تێدايه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه‌ن و له‌لايه‌ن داعشه‌وه گوله‌باران كراون پاشان خراونه‌ته گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه که زياتر له مانگێكه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاگادار كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێككارى ياسايى بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه بگرێته‌به‌ر به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ڵامى داواكارى هاووڵاتیيانى گونده‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران