خبر 2018-12-31 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرێکی هاوپەیمانیی بینا: سەرۆکوەزیران دەست لە کار بکێشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی بینا لە پەڕلەمانی عێراق داوا دەکات عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەست لە کار بکێشێتەوە و کەسایەتییێکی دیکە لە گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانییە ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

کوردپرێس:

ئەحمەد جبووری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تویتێکی بڵاو کردۆتەوە و وتوویەتی پێویستە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەست لە کار بکێشێتەوە لە بەر ئەوەی ناتوانێت کابینەکەی تەواو بکات و ئەندامانی وەزارەتە بەتاڵەکان بە پەڕلەمان بناسێنێت.

جبووری جەختیشی کردۆتەوە: بە قازانجی هەموو عێراقییەکانە کۆتلەی گەورەی پەڕلەمان دیاری بکرێت بۆیەش داوا دەکەم هەر حیزبێک دژی ئەو پێشنیازەیە ئەوا بچێتە لایەنی موعارەزە و ئێمەش ڕێز لە بڕیارەکەی دەگرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.